24 شباط 2020

ئینتەرنیوز (Internews) - ڕاهێنانی تاقیگەی سەلامەتيی ديجيتاڵی و جەستەيی و بەرگریی یاسایی بۆ ڕۆژنامەوانان

Open Call from Internews Organization

Safety Lab for Journalists on Digital, Physical and Legal Defense Training


بانگەوازێکی کراوە لە ڕێکخراوی ئینتەرنیوز

ڕاهێنانی تاقیگەی سەلامەتيی ديجيتاڵی و جەستەيی و بەرگریی یاسایی بۆ ڕۆژنامەوانان

ئامانج: بەرزکردنی توانای ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و باشتر ریپۆرتکردن و بنکۆلکردن لە هەڕەشە ديجيتاڵی و جەستەيی و یاساییەکان، هەروەها چۆنییەتی بەرگریکردن و نەهێشتنیان.

ناوەڕۆک:

هەڕەشە و و هێرشە ئۆنلاینەکان بە شێوەیەکی زیانبەخشانە کار دەکەنە سەر ڕۆژنامەنووسان بەشێوەیەک نەتوانن ئازادانە گوزارشت لە خۆیان بکەن و بەرگری بکەن. هەروەها ڕۆژنامەنووسانی ئافرەت ومیدیای کەمایەتییە نەتەوایەتییەکان بە تایبەت لەکوردستاندا شایەتی بەرزبوونەوەی زیانگەیاندنی ئۆنلاینیان داوە لە چەند ساڵی ڕابردوودا.

ڕێکخراوی ئینتەرنیوزهەڵدەستێ بە دیاری کردنی کۆمەلێک ڕۆژنامەنووس و داکۆکیکاری مافەکانی ژنان کە لە توانایاندایە بەشداری خولەکە بن، و خوازیارن ببنە ڕاهێنەری سەلامەتی دیجیتاڵیی. ڕاهێنانێک بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە بوارى پاراستنى سەلامەتى ئۆنلاین وئۆفلاین ویاسایی ئەنجام دەدرێت، و دواى تەواوبونى خولەكەش تەکنیکیانە یارمەتی دەدرێن. ئامانجی خولەکە جگە لە بەرزکردنی توانای ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی کوردستان، دروستکردنی گروپێک لە ڕاهێنەرانی لۆکاڵە کە بتوانن پشتگیریی سەلامەتیی لەو بوارانەدا بکەن لە سەرانسەری کوردستاندا، ئەمەش کاریگەری پڕۆژەکە و ژمارەی سوودمەندانی پڕۆژەکە چەند هێندە دەکات.

رۆژنامەنووسان و چالاکوانی مافەکانی ژنان دەتوانن بەشداری بکەن ئەگەر ئەم مەرجانەیان تێدا بێت:

 - ڕۆژنامەنووسی کوردستانی و داکۆکیکاری مافەکانی ژنان و ئەوانەی ئەزموونیان هەیە لە

بوارەکەدا و ئەوانەی تووشی هەر شێوازێک لە هەڕەشە بووبنەوە لەکاتی کارکردن.

-  ئامادەیی و بەڵێنی پەیوەست بوونى تەواوەتى بە پێنج ڕۆژی ڕاهێنانەکە و پاشان ڕاهێنانی

کەسانی تر لە کوردستان (ئەگەربەسەرکەتوویی خولەکەی تەواو کرد).

-  توانای ئەوەی هەبێت کە سەردانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بکات بۆ بە ئەنجام گەیاندنی خولی لەم شێوەیە.

ئەو ڕۆژنامەوانانەی کە خوازیارن بەشداری لە ڕاهێنانەکە بکەن دەتوانن سی ڤی (CV)یەکانیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی لای خوارەوە:

تکایە ئاماژە بەناوی خولەکە بکە لەکاتی پێشکەشکردنی سی ڤی.

دوا به‌روار بۆ پێشكه‌شكردنی سیڤیه‌كانتان بۆ به‌شداریكردن له‌ راهێنانه‌كه‌ به‌رواری (31/5/2020).

تحميل المرفقات :
قراءة 162 مرات